په‌رله‌مان پشتی عه‌بادی ده‌گرێت
(د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م) ئەندامی كورد له‌نێو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق له فراكسیۆنى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی ڕاگەیاند: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا بارودۆخى عێراق سه‌خته خه‌ڵكى ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه ئه‌گه‌ر تا حه‌فته‌ى دابێ سه‌رۆكوه‌زیرانى عیراق ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ نه‌كات ئه‌وا له‌وانه‌یه هاووڵاتیان داواى ڕۆیشتنى عه‌بادى بكه‌ن، بۆیه سه‌رۆكوه‌زیران بریارى داوه ئه‌م چاكسازیانه بكات و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش له‌رێگه‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بڕیارى داوه پشتیوانى لێ بكات، چونكه شوێنى چاودێرییه."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق گوتیشى: "زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و پڕۆژه‌ى چاكسازى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌ر بگرێت، چونكه گه‌نده‌ڵى له وڵات‌دا گه‌یشتووەته ڕاده‌یه‌ك ڕهگوڕیشى له كۆمه‌ڵگدا چووەته خواره‌وه و ئه‌م چاكسازییه هیچ كاریگه‌رییه‌كى نابێت له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه بۆیه له‌وانه‌یه كێشه دروست بێت له‌نێوان لایه‌نه‌كان."
جێى ئاماژه‌یه ئه‌مڕۆ بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پشتبەستن بە ماددەی 78ـی دەستووری عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری کۆمەڵێک چاکسازی دەرکردووە، له‌وانه:
ـ لابردنی گشت جێگرەکانی سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران.
ـ کەمکردنەوەی پاسەوانەکانی هەموو بەرپرسان.
ـ دانانەوەی کۆمیسیۆنەکان و دامەزراوەکانی وڵات لەسەر بنەمای لێهاتوویی.
ـ کردنەوەی هەموو دۆسیەکانی گەندەڵی لە پێشوو و لە ئێستا.
ـ بوودجە و دەرماڵەی تایبەتی سەرجەم بەرپرسانی عێراق دەبڕدرێت.
ــ وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەت پوختبکرێنەوە و خەرجیەکانیان کەم بکرێنەوە.
له كۆتاییشدا بەپێی ڕاگەیێندراوەکەى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق حه‌یده‌ر عەبادی داوای لە ئەنجوومەنی وەزیران کردووە ڕەزامەندی لەسەر بڕیارەکانی بدات و پەرلەمان پەسەندیان بکات، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش به كۆى 31 ده‌نگى وه‌زیرانى ئاماده‌بووى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ند كرا.
