عیراق، حه‌وت باڵیۆز كه بڕوانامه‌كه‌یان ساختهبووه دوور ده‌خاته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق، به سایتی شه‌فه‌ق نیوز-ی راگه‌یاند : "ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق، بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی حه‌وت باڵیۆزی عیراقی ده‌ركردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، وتیشی: "هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و حه‌وت باڵیۆزه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بڕوانامه‌یان نه‌بووه و بڕوانامه‌ی ساخته‌یان پێشكه‌شكردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هاوكات جه‌عفه‌ری 65 دیپلۆماتكاری خانهنشینكردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی حه‌وت باڵیۆز یان باڵیۆزخانه‌كه‌یان ئاشكرا بكات.
خه‌ندان
