عەبادی چەند بڕیارێکی دیکە دژی بەرپرسان دەدات
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی داوە و لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە:
– کەمکردنەوەی پاسەوانی هەموو بەرپرسان و ناردنی ئەو پاسەوانانە بۆ وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، بۆ بەرگریی کردن لە وڵات.
– هەموو دەرماڵە ”ئیستیسنا“یەکانی سێ سەرۆکایەتییەکە، دەستەکان، دەزگاکانی دەوڵەت و خانەنشینەکانیان رەتدەکرێتەوە و نامێنێت.
– هەموو دەستە باڵا و سەربەخۆکان، وەکیل وەزیرەکان، راوێژکارەکان و بەڕێوەبەر گشتییەکان نابێ لە رێگای حزبییەوە دابنرێن و لە رێگای لیژنەیەکەوە دادەنرێن، کە سەرۆک وەزیران پێکی دەهێنێت.
– کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وەزارەت و دەستەکان.
– بە پەلە پۆستی جێگرەکانی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران رەتدەکرێتەوە و نامێنێت.
– هەڵدانەوەی فایلەکانی گەندەڵیی پێشتر و ئێستا و لە بەرپرسان دپرسرێت، ”ئەمەت لە کوێ بوو“.
– داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەکات ئەم بڕیارانە پەسەند بکات و بنێردرێت بۆ پەرلەمان بە مەبەستی دەرکردنی وەک یاسا.
پێشتر حەیدەر عەبادی بڕیاری دابوو بە کەمکردنەوەی دەرماڵەی هەموو بەرپرسە باڵاکانی وڵات.
باسنیوز
