له دیاله به هۆى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبرێژكراو 23 كه‌س كوژران و برینداربوون
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له پارێزگاى دیاله رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكرا كه له ناو بازاڕێكى قه‌ره‌باڵغدا له قه‌زاى بهلدروز له باشوورى رۆژهه‌ڵاتى باقووبه دانرابوو ته‌قیه‌وه و به هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژران و حه‌ڤده‌ى دیكه‌ش برینداربوون. به گوته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كه هه‌ندێ له قوربانیانى ته‌قینه‌وه‌كه منداڵ و ئافره‌تن.
