دەوڵەتی یاسا داوای کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەکات
رای گەورەترین فراکسیۆنی سوننەکان پێچەوانەی شیعەکانە و دژی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمارن، ئەوان فراوانکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار بۆ ئەو دۆخە سیاسییەی ئێستا کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت بە پێویست دەزانن و دەڵێن:" بۆ حکومڕانی سیستەمی سەرۆکایەتی لە سیستەمی پەرلەمانی گونجاوترە".
بەپێی دەستوری عێراق دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار سنوردارن و زۆربەیان رەمزین و رێگە بە فراوانکردنی دەسەڵاتەکان نادرێت، دەسەڵاتە باڵاکان دراوەتە سەرۆکوەزیران کە پێی دەگوترێت دەسەڵاتی جێبەجێکار.
رووداو زانیویەتی دوای ئەوەی سێ جێگرەکەی سەرۆککۆماری عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرۆک دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی کۆماریان زیاد لە پێویست بۆخۆیان بەکارهێناوە، (فوئاد مەعسوم) پرۆژە یاسایەکی بۆ رێکخستنەوەی دەسەڵاتەکانی سەرۆککۆمار رەوانەی پەرلەمان کردووە تاوەکوە لە رێگەی پەرلەمانەوە سنوورێک بۆ دەسەڵاتەکانی سێ جێگرەکەی دابنێت.
رووداو
