په‌رله‌مانتارێك: مالیكی 27 ملیار دۆلاری به ناوی باشتركردنی كاره‌باوه به فیڕۆدا
فائیق شێخ عه‌لی ئه‌ندامی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نی له گۆنكرهیهكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق نوری مالیكی، به‌رپرسیاری خراپبوونی تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانیه، وه‌زیری ئێستای كاره‌با ڵیی به‌رپرسیار نیه و كێشه‌كه‌ی پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆپیشاندانه‌كانی دۆێنێی هاوڵاتیانی به‌غدا، ده‌رئه‌نجامی خراپی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ته، له باره‌ی پرسی كاره‌با و ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه له ماوه‌ی رابردوودا له سێكته‌ری كاره‌بادا كراوه.
باسی له‌وه‌شكردووه، هاوڵاتیان داوای باشتركردنی تۆڕه‌كانی كاره‌با و زیادكردنی پێدانی به هاوڵایتان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و 27 ملیار دۆلار ده‌كه‌ن، كه بۆ باشتركردنی كاره‌با ته‌رخانكرا و هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه.
خه‌ندان
