ناتۆ پلانێک بۆ هاوکاریکردنی عێراق ئامادە دەکات

ناتۆ پلانێک بۆ هاوکاریکردنی عێراق ئامادە دەکات
هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ)، هاوکاریی عێراق دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

بەپێی بەیاننامەیەکی هاوپەیمانێتییەکە، ناتۆ بە حەوت شێوە هاوکاریی سوپای عێراق دەکات، بە تایبەت لە رووی راهێنانی سەربازیی، بەرگریی ئەلیکترۆنی و چاکسازی لە هێزە ئەمنییەکان، پزیشکیی سەربازی و پلانی سەربازیی.

جینس سۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ رایگەیاندووە، کە پرۆژەکەی ناتۆ بۆ هاوکاریکردنی عێراق، دوای داواکاریی ئەو وڵاتە و گوتوبێژ لەگەڵ بەرپرسانیدا هاتووە.

بەیاننامەکەی ناتۆ ئاماژەی بەوەشکردووە، کە راهێنانە سەربازییەکان بە سوپای عێراق، لە هەردوو وڵاتی ئوردن و تورکیا بەڕێوەدەچن.
















باسنیوز
Top