داعش زیاتر له ١٠ هه‌زاری لێ كوژراوه و ١٠ هه‌زاریشی لێ ماوه
داعش رێك له شه‌وى ٩\١٠ی ٢٠١٤ پێی نایه نێو خاكی مووسڵه‌وه- دووه‌م گه‌وره‌شارى عیراق له دواى به‌غدا- ئه‌وان له‌و كاته‌ی چوونه نێو مووسڵه‌وه ژماره‌ی راستی چهكدارانیان له جیهاندا دركێندرا، هه‌روه‌ك كه سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان (د.فوئاد حوسێن)ـیش له لێدوانێكی پێشووتریدا بۆ رۆژنامه‌ی ئه‌ندیپێندنت، ژماره‌كه‌ی ئاشكرا كردووه كه "داعش ٢٠٠ هه‌زار شه‌ڕكه‌ری هه‌یه،" ژماره‌ی ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه ته‌نیا له‌نێو مووسڵدا خۆی ده‌دا له سه‌رووی ٢٠ هه‌زار تیرۆریست، به‌ڵام له عێراقدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داعش سوودی له بۆشاییی سوپای عێراق له سه‌رده‌می (مالیكی) وه‌رگرت و مووسڵی داگیر كرد و، بایی زیاتر له ٢٥ ملیار دۆلار زیانی سه‌ربازی به سوپای عێراق گه‌یاند و چه‌كی سوپای عێراقی به ده‌سته‌وه گرت، وا ساڵێكه ره‌وشی شه‌ڕ به ته‌واوی گۆڕاوه و پێشمه‌رگه هاوكێشهكهی گۆڕی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه نزیكه له‌وه‌ی ته‌واوی سنووری خۆی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ده‌ربهێنێت، هاوكات بووه‌ته هۆكارێكی گه‌وره‌یش كه داعش له مووسڵ لاواز بكات.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، (سه‌عید مه‌موزینى) بە KDP.infoی راگه‌یاند: "دواى تێپه‌ڕبوونى زیاتر له ساڵێك به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى شارى مووسڵ له‌لایه‌ن تیرۆریستانى داعش ئێستا پێشبینى ده‌كرێ نزیكه‌ى ١٠ هه‌زار تیرۆریست له‌نێو شارى مووسڵ و به‌ره‌كانى شه‌ڕدا هه‌بن، ئه‌مه جگه له‌و خه‌ڵكه‌ى به زۆر ده‌یاننێرنه به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه."
(مه‌موزینى) له‌باره‌ى ژماره‌ى كوژراوانى تیرۆریستانى داعش له سنوورى شارى مووسڵ له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه‌ى دا، زیاتر له‌و رێژهىهی ماون، كوژران؛ به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ى له‌لاى خۆمان تۆمارمان كردووه ١٠ هه‌زار و ٥٠٠ تیرۆیستى داعش كوژراون، ئه‌مانه‌ش زیاتر له ئاكامی بۆردوومانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كوژران، له‌نێو مووسڵیشدا له‌لایه‌ن چه‌كدارانى نه‌ناسراو رۆژانه داعش ده‌كوژرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى راگه‌یاندنى لقى چوارده‌ى پارتیى له مووسڵ ئاماژه‌ى به شوێنه ستراتیژییه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له ده‌ورووبه‌ری شاری مووسڵ كرد و گوتى: "خۆى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سێ لاوه به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعشدا زاڵن، گرینگ‌ترین شوێنه ستراتیژییه‌كانیش بریتیتن له میحوه‌رى باشیك و وانكێ و له چه‌ندین شوێنى دیكه‌یش ده‌توانرێت ناو مووسڵ ببینرێت.''
ده‌یشڵێت: "سه‌ركه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه له گشت میحوه‌ره‌كان به‌سه‌ر تیرۆریستانى داعشدا، واى لێیان كردووه شپرزه ببن و ئاكامی ئه‌مه‌ش ده‌بینین كه رۆژانه چه‌كدار و سه‌ركرده‌ى تیرۆریستان روویان له هه‌ڵاتن كردووه بۆ سووریا و ده‌ره‌وه‌ى شارى مووسڵ، شه‌ڕى نێوخۆیی له‌نێوانیاندا دروست بووه و وره‌یان نه‌ماوه.''
"له‌نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى شارى مووسڵیشدا خه‌ڵكى زۆر لێیان بێزار بوونه، چونكه زۆر یاسا و بڕیارى وشك به‌سه‌ر خه‌ڵكى جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكى به‌رگه‌ى ئه‌و بڕیارانه ناگرن، وه‌ك نیكاحى جیهاد و ده‌رنه‌چوونى ئافره‌ت له ماڵه‌وه و بردنى منداڵى خه‌ڵكى به زۆر بۆ شه‌ڕ و وه‌رگرتنى پاره به زۆرى؛" (مه‌موزینى) واى گوت.
