حەیدەر عەبادی داوایەکی ئەسەد رەتدەکاتەوە

حەیدەر عەبادی داوایەکی ئەسەد رەتدەکاتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە رێگای نوێنەرێکییەوە، سێ پەیام ئاراستەی سەرۆکی رژێمی سوریا دەکات، کە یەکێکیان، پەیامی ئەمریکایە و لە یەکێکی دیکەشیان، داوایەکی ئەسەد رەتدەکاتەوە.

بەرپرسێکی ئەمنیی عێراقی بە شەرقولئەوسەتی راگەیاندووە، کە فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی بە نوێنەرایەتی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دیمەشقی کردووە و لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سوریا کۆبووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، فالح فەیاز سێ پەیامی لە عێراقی و ئەمریکی گەیاندووەتە سەرۆکی رژێمی سوریا.

ئەو پەیامانەی عەبادی بۆ بەشار ئەسەدی ناردووە:

1/ پەیامێکی ئەمریکا، کە ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق، داوای کرد بیگەیەنن بە بەشار ئەسەد.

2/ پرسی هەماهەنگیی سوریا و عێراق بۆ ئازادکردنەوەی رێڕەوە سنوورییەکانی نێوانیان بەتایبەت ئەلوەلید و تەنەف، کە ئێستا چەکدارانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) داگیریان کردووە.

3/ لە دواپەیامدا، عەبادی رەتیکردووەتەوە چەکداری زیاتری میلیشیاکانی کەتائیبی ئەبول فەزڵ عەباس بۆ سوریا بنێرێت، کە پێشتر بەشار ئەسەد داوای کردوو و کاریان پاراستنی مەزارگە شیعییەکانە، بە بیانووی ئەوەی، عێراق خۆی پێویستیی بەو چەکدارانەیە، بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش.













باسنیوز
Top