كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌

كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ له‌ دانیشتنه‌كانی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌زاری سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان په‌رۆشه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازیی مووچه‌ به‌پێی رێوشوێنه‌ یاساییه‌ سروشتییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیی دامه‌زراوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حسابی دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ بكرێت.

هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش سه‌لیم جبوری رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ دانیشتنی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو پرسه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ و ورده‌كارییه‌ یاساییه‌كه‌ی ده‌خرێته‌ به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌نه‌وه‌.
Top