باڵیۆزی لوبنان لە عێراق کۆچیدوایی کرد
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی راگەیاندنی نیشتیمانی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-ی تەمموزی 2015، بەئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و حکومی تەرمی هزاع شەریف لە مەراسیمێکدا لە ناوچەی کالێری ناوەڕاستی بەیرووت بەخاک دەسپێردرێت.
هزاع شەریفی تەمەن 54 ساڵ بۆ ماوەی 9 ساڵ باڵیۆزی لوبنان بووە لە عێراق و دوومانگ لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە گەڕاوەتەوە بەیرووت و بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچیداوی یکرد.
رووداو
