له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپا‌و هێرشه ئاسمانییه‌كاندا له فه‌لوجه و رومادی و باكووری تكریت 41 تیرۆریستی داعش كوژران
لاى خۆیوه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگهى ئه‌نبار رایگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان به هاریكاری فڕۆكه‌وانی سوپا هێرشێكی سه‌ربازییان بۆ رزگاركردنی زانكۆی ئه‌نبار له چنگی تیرۆریستانی داعش ده‌ست پێ كرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی جه‌زیره‌و بادیه رایگه‌یاند كه له هێرشێكی سه‌ربازیدا له رۆژئاوای شاری رومادی چوارده تیرۆریستی داعش كوژران و پێنج كامیۆنی سه‌ربازی و بلدۆزه‌رێك تێك‌شكێنران و هه‌شت بۆمبی چێنراو پووچه‌ل كرانه‌وه.
له پارێزگهى سه‌لاحه‌دینیش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه ده تیرۆریست له تیرۆریستانی داعش له هێرشێكی ئاسمانیی فڕۆكه‌وانیی سوپای عیراق بۆ سه‌ر مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستان له ناوه‌ڕاستی شاری شرقات له باكووری تكریت كوژران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رۆژی چوارشه‌ممه رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكی به هۆی تێكچوونێكی ته‌كنیكییه‌وه رۆژی شازده‌ى تهمووز له پارێزگهى سه‌ماوه كه‌وته خواره‌وه‌و به هاریكاری كاربه‌ده‌ستانی عیراق ده‌كۆشێت به‌ده‌ستی بهێنێته‌وه.
