هه‌شت وه‌زاره‌تی عیراق هه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه
تورهان موفتی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عیراق، رایگه‌یاند :"له 5ی ئابی داهاتوو، هه‌شت وه‌زاره‌ت له حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و فه‌رمانبه‌ره‌كانی و پسپۆره‌كانیشی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ پارێزگاكان، بۆیه پێویسته حكومه‌ت و پارێزگاكانیش خۆیانی بۆ ئاماده بكه‌ن".
روونشیكرده‌وه، كه: "حكومه‌ته خۆجێیه‌تییه‌كان توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌ڕێوه‌بردنی زۆربه‌ی دۆسێیه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سه‌ڵاته گواستراوه‌كانیان هه‌یه، وه‌ك دۆسێكانی ژێرخان و خزمه‌تگوزارییه‌كان و پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و ئه‌وانی تر".
پێشتر لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ پارێزگاكان، یاداشتێكی به‌رزكرده‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و تیایدا دوا رۆژ بۆ ئه‌و گواستنه‌وه‌یه 5ی ئابی دانابوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، وه‌زاره‌تی داراییه كه پشكی كورده و هۆشیار زێباری، وه‌زیریه‌تی.
خه‌ندان
