ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان
وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان. دەرباز محەمەد وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی کەمکردنەوەی دەرماڵەی پلە تایبەتەکان بە NRT ڕاگەیاند، دەرماڵەی سەرۆک و جێگری هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە ڕێژەی ٥٠% کەم دەکرێتەوە. هەروەها ڕاشیگەیاند، ئەوانەی پلەی وەزیریان هەیە، بە ڕێژەی ٤٥% دەرماڵەیان کەم دەکرێتەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، دەرماڵەی ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان بە ڕێژەی ٤٠% و فەرمانبەرانی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بە ڕێژەی ٣٠% کەم دەکرێتەوە
Top