سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە بەسرا کوژرا

سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی لە بەسرا کوژرا
بەرپرسی بازنەی بەسرەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە دەکوژرێت و گوتەبێژی حەشدیش ئاماژە بەوەدەکات، تاوەکو ئێستا ناسنامەی چەکدارەکان نەزانراوە.

کەریم ئەلنووری، گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی رایگەیاند:" بەرپرسی بازنەی بەسرەی ‌هێزەکانی حه‌شدى شه‌عبى له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ به‌غداوه‌ بۆ پارێزگاى به‌سره‌ له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نەناسراوەوە کوژرا".

گوتەبێژی هێزەکانی حەشدی شەعبی گوتیشی : "سه‌لام دێراوى، بەرپرسی بازنەی بەسرەی ‌هێزەکانی حه‌شدى شه‌عبى له‌ كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بەسرە لە نێوان رێگای سەرەکی هەردوو پارێزگادا بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کوژراوە، هاوکات ٣ لە پاسەوانەکانیشی بەسەختی برینداربوون".

کەریم ئەلنووری ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا ناسنامەی چەکدارەکان نەزانراوە، بەڵام بەهاوکاری پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی بەسرە لەهەوڵی ئاشکراکردنی ناسنامەی چەکدارە نەناسراوەکانداین.












رووداو
Top