مارتن دیمپسی: پێویست بە ناردنی سەربازی زیاتر بۆ عێراق ناکات

 مارتن دیمپسی: پێویست بە ناردنی سەربازی زیاتر بۆ عێراق ناکات
شەوی رابردوو 18-ی تەمموز مارتن دیمپسی، فەرماندەی ناوەندی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و حکومی عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند ''ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی رومادی پێویستی بە کۆکردنەوەی هێزی زیاترە، بەڵام پێویست ناکات هێزی سەربازی زەمینی ئەمریکی زیاتر رەوانە بکەین''.

واسق ئەلهاشمی، سەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی عێراقی رایگەیاند ''سەردانەکەی دیمپسی بەمەبەستی ماڵئاواییکردنە لە سەربازەکانیان لە عێراق، چونکە هێندەی نەماوە خانەنشین بکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەنجامدانی چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە چۆنییەتی هەڵسوڕاندنی کاروباری شەڕ لە پارێزگای ئەنبار".

ئەم سەردانەی فەرماندەی ناوەندی هێزە هاوبەشەکانی ئەمریکا بۆ عێراق لە کاتێکدایە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، بە پاڵپشتی هێزەکانی حەشدی شەعبی و هۆزەکانی ئەنبار ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی پارێزگای ئەنباریان دەستپێکردووە.








رووداو
Top