ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: ناكۆكییه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم، سیاسی‌ نین

ده‌وڵه‌تی‌ یاسا: ناكۆكییه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌رێم، سیاسی‌ نین

کوتلەی دەوڵەتی یاسا، پێیوایە، ناکۆکییە نەوتییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم، ناکۆکی تەکنیکین، نەک سیاسی. ئاماژە بەوەش دەدات، کە دیدارەکانی نێوان ھەردوولا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، لە دوای جەژنی رەمەزان دەستپێدەکاتەوە.

عەباس بەیاتی، سەرکردە لە کوتلەی دەوڵەتی یاسا (بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆمار) بە خەندان_ی راگەیاند :" ناکۆکییە نەوتییەکانی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم، تەنھا ناکۆکی تەکنیکین، نەک سیاسی، وەک ھەندێک باسی لێوەدەکەن".

ئاماژەی بەوەشدا، کە ئەو ناکۆکییانە بە وتوێژ چارەسەر دەبن، وتیشی :" لەسەر مێزی گفتوگۆ ھەموو ئەو ناکۆکییانە چارەسەر دەبن".

ئەوەشی خستەڕوو، کە چاوەڕێ دەکەن دوای جەژنی رەمەزان دیدارەکانی نێوان ھەردوولا دەستپێبکاتەوە.

عەباس بەیاتی، وتیشی :" مانەوەی بارودۆخی نەوت لەسەر ئەم شێوەیەی ئێستای لە بەرژەوەندی ھیچ لایەک نییە".
Top