په‌رله‌مانتارێك له‌باره‌ی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی F16 هۆشداری ده‌دات
ئه‌و فڕۆكه‌وانه عیراقییه‌ی له ئه‌نجامی كهوتنهخوارهوی فڕۆكه‌یه‌كی F16ی ئه‌مریكی له‌كاتی مه‌شقكردن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان گیانی له‌ده‌ست دا، به‌خاك سپێردرا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش هۆشداری ده‌دات له‌وباره‌یه‌وه.
رۆژی 25ی مانگی رابردوو له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له كاتی مه‌شقكردندا به فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F16، فڕۆكه‌كه كه‌وته‌خواره‌وه به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی به‌ناوی عه‌مید راسد محه‌مه‌د سدیق ته‌مه‌ن 45 ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ دوای هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی، له شاری كه‌ركوك رێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی بۆ سازكرا و له گۆڕستانی ناحیه‌ی له‌یلان به‌خاك سپێردرا.
ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی عێراق له وتارێكیدا له رێوره‌سمی به‌خاك سپاردنهكهدا وتی: "وڵات زۆر پێویستی پێی بوو. له هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌كۆڵینه‌وه. له ئه‌مریكا لیكۆڵینه‌وه‌ی گرنگ له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستی پێكردووه. له ناو ئه‌و كۆمسیۆنی لیكۆڵینهوهیهی پێكهێنراوه به‌رپرسی ئیمه‌ش بوونی هه‌یه. چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌كه‌ین. له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه، هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه بۆ رای گشتی و خانه‌واده‌ی محه‌مه‌د ئاشكرا ده‌كه‌ین".
لای خۆیه‌وه حاكم ئه‌لزاملی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه له‌سه‌ر عیراق هه‌ژمار بكرێت و رایگه‌یاند كه وه‌جبه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و فڕۆكانه‌ی بڕیاربوو راده‌ستی عیراق بكرێن، پێنج فڕۆكه‌ی F16 بوون نه‌ك چوار فڕۆكه.
زاملی وتی: "عیراق گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كردووه بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی F16 به مواسه‌فاتی ته‌واو و توانای جه‌نگی بێوێنه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت ئایا ئه‌و فڕۆكانه‌ی گه‌یشتوون هه‌مان ئه‌و مواسهفاتانهیان هه‌یه كه عیراق له‌سه‌ری رێككه‌وتووه.
وتیشی: "به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه ده‌بوایه پێنج فڕۆكه راده‌ستی عیراق بكرایه نه‌ك چوار فڕۆكه"، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له كاتی مه‌شقكردن له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وته خواره‌وه و به‌هۆیه‌وه فڕۆكه‌وانێكی عیراقی گیانی له‌ده‌ست دا، له‌سه‌ر عیراق هه‌ژمار بكرێت.
له 13ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، چوار فڕۆكه‌ی جۆی F16 گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی به‌له‌دی ئاسمانی له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
