هێزه‌كانى ئه‌منى و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌ى گرمه له شارى فه‌للوجه جیا ده‌كه‌نه‌وه
له‌مباره‌یه‌وه فه‌رمانده‌یى هێزه هاوبه‌شه‌كانى هێزه‌كانى عێراق رایگه‌یاند، پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان بۆ گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه كه له ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى تیرۆرستى داعشه له ئه‌نبار چڕبووه‌ته‌وه.
هاوكات ئه‌فسه‌رێكى پله‌دارى نه‌فیب له‌و فه‌رمانده‌یه ئاشكرای كرد، هێزه‌كانى ئه‌منى و حه‌شدى شه‌عبى به چڕى شوێنه‌كانى تیرۆرستانى داعشیان له ناوچه‌كانى باشوور و رۆژهه‌ڵاتى رومادیان بۆردومانكردوون كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆرستانه كوژرا و برینداربوونه.
هاوكات هێزه‌كانى ئه‌منى له‌گه‌ڵ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له پڕۆسه سه‌ربازیه‌كانیاندا، ناوچه‌ى گه‌رمه له شارى فه‌للوجه جیا ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وان زیاتر هه‌وڵى گرتنه‌وه‌ى ناوچه‌ى گرمه له شارى فه‌للوجه ده‌ده‌ن.
