عه‌بادى بوونى هێزى بیانى له ناو خاكى وڵاته‌كه‌ى ره‌تده‌كاته‌وه
له میانى گوته‌یه‌كدا كه له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێ فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى تایبه‌ت پێشكه‌شى كرد عه‌بادى رایگه‌یاند، دابینكردنى ئاسایش و سه‌قامگیرى بۆ هاووڵاتیان به پله‌ى یه‌كه‌م له‌ئه‌ستۆى هێزه‌كانى ئه‌منى ده‌وڵه‌تدایه و بۆیه ئه‌وه‌ى قوربانى له‌و پێناو ده‌دات ته‌نها هێزه‌كانى ئه‌منى عێراقه.
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و ده‌نگۆیانه كه باس له بوونى هێزى بیانى له شه‌ڕى دژى چه‌كدارانى تیرۆرستى داعش له عێراق ده‌كه‌ن له راستییه‌وه دووره و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیزى بیانى له عێراق كه‌وا شه‌ڕى تیرۆرستانى داعش بكه‌ن بوونى نییه.
