عه‌بادی : به‌م نزیكانه ئازادكردنی ئه‌نبار راده‌گه‌یه‌نین
هه‌روه‌ها عه‌بادی له میانه‌ی سه‌رپه‌رشتی كردنی رِاسته‌وخۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئازادكردنی پارێزگای ئه‌نبار له باره‌گای سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار ده‌ستی پێكردووه و به‌م نزیكانه‌ی موژده‌ی ئازادكردنی ئه‌و پارێزگایه راده‌گه‌یه‌نین و هاوكات به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی دا كه له گۆرِه‌پانی شه‌رِدا توندترین ئازاری چه‌كدارانی رِێكخراوی توندرِه‌وی داعش بده‌ن و داواشی له رِاگه‌یاندنه‌كان كرد پشتیوانی له‌و هه‌ڵمه‌ته‌بكه‌ن و هه‌واڵه‌كان وه‌ك خۆی بگوازنه‌وه.
شیاوی باسه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌ر فراوانه‌دا هه‌ریه‌كه له هێزه‌كانی سوپای عێراق و پۆلیسی ئیتیحادی و میلیشیا شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی و چه‌كداره عه‌شایره سوننه‌كان تیایدا به‌شدار ده‌بن.
