نەتەوە یەکگرتوەکان: لە 16 مانگی رابردوودا 15000 کەس لە عێراق کوژراون

نەتەوە یەکگرتوەکان: لە 16 مانگی رابردوودا 15000 کەس لە عێراق کوژراون
دوێنێ دووشەممە نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی رەوشی عێراق راپۆرتێکی بڵاوکردوەوە, تێیدا هاتووە تەنیا لەماوەی 16 مانگی رابردوودا لە عێراق 15،000 خەڵکی مەدەنی کوژراون و نزیکەی 30،000 دیکەش بریندارن.

هەر لە راپۆرتەکەدا باس لە ئاوارەبوونی زیاتر لە 2.8 ملیۆن خەڵکی عێراقی دەکات، پێشبینیش دەکرێت لە نێوان ئەم ژمارە ئاوارەبووەدا 1.3ملیۆن منداڵ بن.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوەدەکات، تاوەکو ئێستا نزیکەی 3500 ئێزدی ژێردەستەی داعشن و تووندوتیژی سێکسی و جەستەییان بەرامبەر دەکرێت.

هاوکات لە راپۆرتەکەدا چەندین نموونەی کوشتن و هێرشکردن و رفاندنی تێدا هاتووە، کە لەلایەن داعش ئەنجامدراون، کە رووبەرێکی زۆریان لە باکوور و رۆژئاوای ئەم وڵاتە بەدەستەوەیە، بەشێک لەم تووندوتیژی و تاوانانە دژ بە مرۆڤایەتین و کە رەنگە لە خانەی جینۆسایددابن.




























روداو
Top