ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی پارێزگاى ئه‌نبار راگه‌یه‌نرا

ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی پارێزگاى ئه‌نبار راگه‌یه‌نرا
ئه‌مڕۆ حكومه‌تی عێراق به‌ فه‌رمی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازدكردنی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراقی له‌ ده‌ست چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش راگه‌یاند.

عه‌مید یه‌حیا زوبه‌یدی گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه‌ سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ پالپشتی هێزه‌كانی حه‌شد شه‌عبی و هۆزه‌كانی ئه‌نبار ده‌ست به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ كرا .

زوبه‌یدی روونیكرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد شه‌عبی و پۆلیسی ئیتیحادی و هۆزه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار ئێستا له‌ پێشڕه‌ویدان و شه‌ڕوپێكدادان به‌رده‌وامی هه‌یه‌. جێى باسه‌ دوومانگ له‌مه‌وبه‌ر تیرۆریستانى داعش توانییان شارى رومادى ناوه‌ندى پارێزگاى ئه‌نبار داگیر بكه‌ن و هێزه‌كانى سوپاى عێراق پاشه‌كشه‌یان له‌و شاره‌ كرد و بڕێكى زۆرى چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ى پێداویستیى سه‌ربازییان به‌جێ هێشت كه‌ كه‌وته‌ ده‌ستى تیرۆریستانى داعش .
Top