نووسینگەی عەبادی: فڕۆکەی F16 گەییشتە عێراق
پێشتر خالید عوبەیدی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاندبوو کە بنکەی ئاسمانی بەلەد ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو فڕۆکانە، کە رۆڵێکی گرنگیان دەبێت لە شەڕی دژی تیرۆر".
لەوەتای ساڵی ٢٠١٢-ەوە ٤٠ فڕۆکەوانی عێراقی لەگەڵ قوتابخانەی هێزی ئاسمانی ئەمریکی نێودەوڵەتی لە ویلایەتی ئەریزۆنا مەشق و راهێنان لەسەر کارپێکردنی فڕۆکەی F16 دەکەن.
عێراق گرێبەستی کڕینی 36 فڕۆکەی جۆری F16 ی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆکردبوو و بەپێی راگەیەندراوی ئۆفیسی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق "ئەمڕۆ چوار لەو فڕۆکانە گەیشتوونەتە خاکی عێراق".
رووداو
