له ئه‌نبار 15 سه‌ركرده‌ى داعش له هێرشی فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یماناندا كوژران
ئیبراهیم فه‌هداوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجوومه‌نی قه‌زای خالیدیه سه‌ربه پارێزگای ئه‌نبار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له شاری هیت له رۆژئاوای رومادی باره‌گایه‌كی سه‌ره‌كی داعشیان بۆردومان كرد كه به ویلایه‌تی ئه‌نبارى تیرۆرستى داعش ناو ده‌برێت و كۆمه‌ڵێ سه‌ركرده‌ی داعش له‌ناو باره‌گاكه كۆبوبوونه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له قه‌زای خالیدیه روونیشیكرده‌وه، له‌و بۆردومانه‌دا 15 سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆرستى داعش كوژران و به‌رپرسی دارایی و ئیداری له ویلایه‌تی ئه‌نباریش به ناوی سه‌لاح زه‌ین نه‌جم كه كوڕی وه‌زیری جه‌نگه له ناو داعش به ناوی عه‌ده‌نان ئیسماعیل نهجهم، بریندار بووه.
