سه‌رچاوه‌كان: هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد شه‌عبی له‌ ئه‌نبار له‌ پێشڕه‌وه‌یدان

سه‌رچاوه‌كان: هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد شه‌عبی له‌ ئه‌نبار له‌ پێشڕه‌وه‌یدان
سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌كانى عێراقى رایانگه‌یاند كه‌ هێزه‌كانی سوپا و حه‌شد شه‌عبی توانیویانه‌ دژ به‌ چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش به‌ره‌و باكووری شاری فه‌لوجه‌ پێشره‌وی بكه‌ن و رایانماڵن، هاوكات تیرۆریستانى داعش ژماره‌یه‌ك هێرشی خۆكوژیان ئه‌نجامدا .

جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی گوته‌بێژ به‌ناوی كه‌تیبه‌كانى حزبوڵڵا له‌ حه‌شد شه‌عبى رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ هێلی سه‌ره‌كی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی داعش به‌ره‌و باكووری فه‌لوجه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن ، ئه‌مه‌شى به‌ ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ له‌ قه‌له‌مدا به‌وه‌ى كه‌ تیرۆریستانی داعشیان له‌نێو شاری فه‌لوجه‌دا گه‌مارۆداوه‌و ته‌واوی هێله‌كانی یارمه‌تییان لێ بڕیون و هاوكات هه‌نگاوێكی گرنگه‌ بۆ دیاریكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاری فه‌لوجه‌ .

هاوكات چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش لانیكه‌م دوو هێرشی خۆكوژییان به‌ ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوه‌وه‌ بۆ سه‌ر سوپای عێراق ئه‌نجامدا كه‌ كوژرانی 21 سه‌ربازی سوپای عێراق و كتیبه‌كانی حه‌شد شه‌عبی لێكه‌وته‌وه‌ .
Top