هادی ئەلعامری: دوای كۆتایی هاتنی داعش حه‌شدی شه‌عبی چه‌ك داده‌نێت
عامری گوتیشی : كه‌سانێك له‌و بڕوادان كه مه‌ترسی رێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌ماوه له‌كاتێكدا هێزه ته‌ناهییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی هه‌ندێك شاریان كۆنترۆڵ كرده‌وه، كه‌چی مه‌ترسی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه به‌رده‌وامه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی راسته‌قینه‌شی بۆ سه‌ر به‌غداو شاره‌كانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاستی عیراق هه‌یه”.
عامری دووپاتی كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌و كاته چه‌ك داده‌نێن كه رێكخراوی تیرۆریستی داعش كۆتایی دێت و به ته‌واوه‌تی له‌ناوده‌برێت. هاوكات پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه پێویسته هه‌موو لایه‌نه چه‌كداره‌كانی دژ به داعش له چوارچێوه‌ی حكوومه‌ته‌وه بن.
عامری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌وان پاش رووخانی رژێمی به‌عس چه‌كیان دانا‌و چوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسییه‌وه‌و پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش ناچاربوون چه‌ك هه‌ڵبگرن به‌ڵام به دڵنیاییشه‌وه ده‌ڵێن پاش نه‌مانی داعش به ئاره‌زووی خۆیان چه‌ك داده‌نێن. گوتیشی له‌وه‌ته‌ی حه‌شد شه‌عبی پێكهاتووه به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌گان به‌شداری له شه‌ڕه‌كاندا كردووه و بێ فه‌رمانی ئه‌و فه‌رمانده‌ییه به‌شداری هیچ شه‌ڕێكی نه‌كردووه.
باس‌نیوز
