له به‌غدا رێوڕه‌سمێكى رێزڵێنان له بابه‌كر زێباری سوپاسالاری پێشووی عێراق به‌رێوه‌چوو
له دواى ئه‌وه‌ى داواى له وه‌زیرى به‌رگرى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق كرد كه خانه‌نشین بكرێت و له مه‌راسیمه‌كه‌دا وه‌زیرى به‌رگرى عێراق رۆڵى سوپاسالارى عێراقى به‌رز نرخاند.
له ماوه‌ى كاركردنى و دڵته‌نگى خۆشى ده‌ربرى به خانه‌نشین كردنى سه‌ركه‌وتووترین ئه‌فسه‌ر له وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق و له لێدوانێكى تایبه‌تدا بابه‌كر زێبارى بۆ كوردستان تیڤى راگه‌یاند كه هه‌واڵى خانه‌نشینكردنى به‌زۆر دووره له راستیدا و له سه‌ر داواى خۆى بووه و ئاشكراشى كرد كه كوردێك جێگاى ده‌گرێته‌وه.
