عه‌بادى و بایدن دوا پێشهاته‌كانى شه‌ڕى تیرۆرستانى داعشیان تاوتوێ كرد
له به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌دا عه‌بادى و بایدن جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ركردنى تیرۆرستانى داعش كرده‌وه له ناوچانه‌ى كه له عێراق كۆنترۆڵیان كردووه و دووپاتیشیان كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌كه شكستیان پێبهێنرێت و له‌ناوببرێن.
هه‌ر به‌پێى به‌یاننامه‌كه، كۆنتڕۆڵردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعش و پێشڕه‌وییه‌كانی سوپا و هێزه ئه‌منییه‌كان و رۆڵی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى گفتوگۆكانى نێوان عه‌بادی و جۆبایدن بووه.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، جۆ بایدن دووباره پشتیوانی واشنتۆن و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆرستانى داعش له عێراق دوپاتكردۆته‌وه.
