وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى پارێزگاكان له پۆسته‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه
به پێى یاساى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ى كه بڕوانامه‌كه‌ى له خوار بڕوانامه‌ى ئامادهییهوهیه. نابێت به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بكات وخۆى بپاڵێوێت، به‌ڵام “ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبورى” وه‌زیرى ئێستاى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى پارێزگاكان به بڕوانامه‌یه‌ك كه له په‌یمانگایه‌كى ئاینى ساڵى 2006 به ده‌ستى هێناوه له سه‌ر كوتله‌ى جه‌ماوه‌رى عێراق له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین خۆى پاڵاوتووه و دواتر براوه‌ى یه‌كه‌م بووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بووه‌ته ئه‌ندام له په‌رله‌مانى عێراق ودواتریش بووه‌ته وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى پارێزگاكان.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ڕاگه‌یاند: له دواى چه‌ژنى ڕه‌مه‌زانه‌وه ڕاسته‌وخۆ ئه‌حمه‌د جبورى، له پۆسته‌كه‌ى وه‌كو وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى پارێزگاكان و له ئه‌ندام په‌رله‌مانیش دوور ده‌خرێته‌وه.
گوتیشى: “ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌یه له دواى لادانى “ڕائید جبورى” پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دینى ئێستا ئه‌حمه‌د جبورى، شوێنى پۆسته‌كه‌ى بگرێته‌وه،چونكه پێش وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى وه‌كو وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى پارێزگاكان پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین بووه”.
باس‌نیوز
