بەها ئەعرەجی: بەغدا دەیەوێ دەروازەیەکی نوێ لەگەڵ هەولێر بکاتەوە

بەها ئەعرەجی: بەغدا دەیەوێ دەروازەیەکی نوێ لەگەڵ هەولێر بکاتەوە
جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، جارێکی دیکە شاندی دانوستاندکار بنێرنەوە بۆ بەغدا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە گرفتەکانی نێوان هەردوولا.

نەوزاد رەسوڵ، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتى:لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی کوردستانی، بەها ئەعرەجی، رایگەیاندووە کە حکومەتی عێراقی دەیەوێت جارێکی دیکە دەروازەی گفتوگۆکان بە رووی هەولێردا بکاتەوە".

بە گوتەی نەوزاد رەسوڵ، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق " بەشێوەیەکی زارەکی لە رێگای پەرلەمانتارانی کوردستانەوە داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، جارێکی دیکە شاند رەوانەی بەغدا بکەن، چونکە ئەو گرفتانەی کە هەن، مایەی چارەسەرن".

بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان راینەگەیاندووە ئایا شاند رەوانەی بەغدا دەکاتەوە یاخود نا.





















رووداو
Top