نوسینگه‌ی عه‌بادی روونكردنه‌وه له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی بابه‌كر زێباری ده‌دات
سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی فیدڕاڵ، وتی: "ئه‌و هه‌واڵانه ته‌نها پێشبینین و دوورن له راستییه‌وه".
پێشتر له میدیاكاندا باس له‌وه كرا، كه چه‌ند كه‌سێك كاندید كراوه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی "بابه‌كر زێباری"، سوپا سالاری عیراق، كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به عه‌بادی كرد، له‌نێو ئه‌و ناوانه‌شدا، فه‌ریق ئه‌نوه‌ر حه‌مه ئه‌مین، دێت كه ئێستا پۆستی فه‌رمانده‌ی هێزی ئامانی عیراقی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا حه‌یده‌ر عه‌بادی، بڕیاری خانه‌نشینكردنی فه‌ریق روكنی یه‌كه‌م بابه‌كر زێباری ده‌ركرد، پاشان سوپا سالاری عیراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه خۆی ئه‌و داوایه‌ی پێشكه‌شكردووه.
