UN: له‌ مانگى رابردوودا 1466 كه‌س به‌ كاری توندوتیژی و ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ عێراق كوژراون

UN: له‌ مانگى رابردوودا 1466 كه‌س به‌ كاری توندوتیژی و ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ عێراق كوژراون
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ناسراو به‌ یونامى ئاماری كوژراونی مانگی حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى له‌ عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌، 1466 كه‌س به‌هۆی كاری توندوتیژی و ته‌قینه‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ كوژراون و 1687ـى دیكه‌ش برینداربوون ئه‌مه‌ش به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئاماری مانگی ئایار، به‌رزبووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌و مانگه‌دا ژماره‌ی كوژراون له‌ عێراق 1031 كه‌س بووه‌ و برینداره‌كانیش 1684 كه‌س بووه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌دا ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو، شاری به‌غدا له‌ كۆی ژماره‌ی قوربانییه‌كان زۆرترین زیانی گیانی به‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 974 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌و شاره‌ كوژراو و بریندار بوون .

به‌پێی ئاماره‌كه‌، له‌ مانگی پێشوودا 665 كه‌سى مه‌ده‌نی كوژران و 831 كه‌سیش له‌ هێزه‌كانی ئه‌منی عێراقی كوژراون، ئاماره‌كه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و ئاماره‌ پارێزگاكانی دیاله‌ و به‌غدا و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك ده‌گرێته‌وه‌.
Top