داعش لەحەویجە بۆردوومان دەکرێت

 داعش لەحەویجە بۆردوومان دەکرێت
کاروانێکی هێزەکانی داعش، کە لەحەویجەی باشووری کەرکووکەوە بەرەو بێجی رەوانەدەکرا لەلایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە بۆردوومانکرا و بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق دەیان چەکداری رێکخراوەکە کوژراون و برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 2 ی تەمموز رایگەیاند " فڕۆکەکان کاروانێکی داعشیان لەحەویجە لەباشووری کەرکووک بۆردوومانکردووە و لەئاکامی بۆردوومانەکەش ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و برینداربوونە".

ئەو سەرچاوە ئەمنییە عێراقییە، ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە " لەکاتی رەوانەکردنی هێزی پشتیوانی لەلایەن داعش لە حەویجەوە بۆ بێجی، کە هێزە عێراقییەکان دەستیان بەسەردا گرتووەتەوە، ئەو کاروانەی داعش بۆردوومانکراوە و بەدەیان چەکداری ئەو رێکخراوە لە ئاکامی بۆردوومانەکە کوژراون و برینداربوونە".

بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکە " هێشتا بۆردوومانەکە بەردەوامە و داعش زیانی زۆری بەهۆی بۆردوومانکە پێگەیشتووە".







رووداو
Top