ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات

 ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەینێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، چەند پڕۆژەیاسایە‌ك‌ خوێندنەوەی یەكەم و دووەمیان بۆ دەكرێت.

(د. ئەشواق جاف) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای بەكۆتاهاتنی پشوو دەست پێ دەكاتەوە كە دانیشتنی ژمارە (1)ـی خولی یاسادانانی یەكەم دەبێت لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی: "دانیشتنی ئەمڕۆ سەعات 1ـی پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەكات و تێیدا گفتوگۆ و خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ چەند پڕۆژەیاسایەك دەكرێت".
Top