خالید عوبەیدی: كۆتایی ئەم هاوینە فڕۆكەی ” F16″ رادەستی بەغدا دەكرێت
عوبێدی گوتیشی: “فڕۆكەكەی ” F16″ ، یەكێك لە گرنگترین ئەو هۆكارانە دەبن كە پێشڕەویەكانی داعش لە ناوچەكانی عێراق رادەگرێت و لاوازشیان دەكات”.
وەك وەزیری بەرگری عێراق تەئیكدی كردەوە، بەر لە كۆتایی وەرزی ئەم هاوینە، بەغدا فڕۆكەی جۆری ” F16″ لە واشنتۆن وەردەگرێت، هەرچی واشنتۆنیشە بەڵێنی داوە لە ناو مانگی تەمووز فڕۆكەكە بداتە عێراق.
ئەمەش لە كاتێكدایە، زۆرێك لە فڕۆكەوانە سەربازیەكانی عێراق، لە بنكەی سەربازی ئەریزۆنای ئەمەریكی، مەشق و راهێنانەكانیان لەسەر فڕۆكەی ئێف شازدە تەواوكردووە.
باسنیوز
