به‌فه‌رمانى عه‌بادى 4 هه‌زار پاسدارى ئێران ده‌چنه ئه‌نبار
ئه‌و سه‌رچاوه بۆ ئاژانسه عێراقییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌فشارى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیاكان داوا له عه‌بادى كراوه كه ڕه‌زامه‌ندبێت به‌ناردنى ئه‌و چه‌كداره ئێرانیانه كه به‌شێك له “پاسه‌وانى شۆڕشى كۆمارى ئیسلامى ئێران”، له كاتێكدا له كۆتایى مانگى ڕابردوو به‌شێك له‌و هێزه نێردراون بۆ پارێزگاى ئه‌نبار و به‌شێكى دیكه‌ش بڕیاره له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق بچنه ناو پارێزگاكه‌وه.
ئه‌م داوایه‌ى عه‌بادى له كاتێكدایه بڕیاره پرۆسه‌ى ئازاد كردنه‌وه‌ى موسڵ له دواى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ده‌ست پێبكات و به‌وهۆیه‌وه حكوومه‌تى عێراق نایه‌وێت له‌و جه‌نگانه شكست بهێنێت.
باس‌نیوز
