حەشدی شەعبی ژووری ئۆپەراسیۆنی موسڵ درووستدەکات
کەریم ئەلنووری، گوتەبێژی حەشدی شەعبی رایگەیاند:" حەشدی شەعبی ژوورێكی تایبەتی بۆ ئۆپهراسیۆنی ئازادكردنەوەی موسڵی پێكهێناوه، هاوکات ژوورەکە بهههماههنگی هێزهكانی سوپاو پۆلیسی عێراق و چهكداره خۆبهخشهكانی نهینهوا کارەکانی ئەنجامدەدات و پلان بۆ هێرشكردنه سهر شاری موسڵ دادەڕێژێت و لەو ژوورهوه كاروبارهكانی ئۆپەراسیۆنەکە ڕێکدەخرێن".
گوتەبێژی حەشدی شەعبی گوتیشی:" هێزەکانی حەشدی شەعبی لەماوەی یەک ساڵی دامەزراندنیدا بەشداری لە سەدان شەڕی دژ بە داعش کردووە، ئەوەش وایکردووە هێزەکانمان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکات و بۆیە بڕیارمادا ژووری ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە کۆنتڕۆلکردنەوەی موسڵ درووست بکەین".
بەگوتەی کەریم ئەلنووری، حەشدی شەعبی، لەگەڵ دامەزراندنی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ، چەند راوێژکارێکی سەربازی سوپای عێراق و نوێنەرانی پۆلیسی فیدڕالی و دەزگای هەوالگری عێراق دەبنە ئەندامی باڵای ژوورەکە و لەهەفتەی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی کردنەوەی ژوورەکە رادەگەیێنین ودەستبەکارەکانی دەکات.
رووداو
