کاندیدی سوپاسالاری عێراق ئاشکرا بوو

کاندیدی سوپاسالاری عێراق ئاشکرا بوو
ئەمڕۆ کورد بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سوپاسالاری عێراق دیاری کرد، دوای ئەوەی "بابەبەکر زێباری" دەستی لەکار کێشایەوە.

"شاخەوان عەبدوڵا" ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئەو ھەواڵەی پشت‌ڕاست کردەوە و گوتی: کورد فەریق روکن "ئەنوەر حمەئەمین" کە فەرماندەی ھێزی ئاسمانییە، بۆ پۆستی سوپاسالاری عێراقی لە شوێنی بابەکر زێباری دیاری کردووه، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبراو لەسەر داوای خۆی دەستی لەکار کێشایەوە.

شاخەوان عەبدوڵا گوتی: لەچەند رۆژی داھاتوو سوپاسالاری نوێی عێراق دەست بەکار دەبێت.

Top