"مالیكی كێشه بۆ عه‌بادی دروستده‌كات و جه‌عفه‌ریش خۆی به گه‌وره‌تر ده‌زانێت"
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه داوایكردووه ناوی بڵاونه‌كرێـته‌وه به رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت"ی له‌نده‌نی، راگه‌یاند: "ناكۆكی و جیاوازی بۆچوونه‌كان له‌نێوان سه‌ركرده سیاسییه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانییه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌هۆی فشاره‌كانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی ویلایه‌تی سێیه‌م بدرێته‌وه به مالیكی دروستبوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه هه‌ڵوێستی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌كو عه‌ممار حه‌كیم و موقته‌دا سه‌در، له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی كورد و سوننه، ئه‌مه سه‌رباری هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا وایكرد مالیكی له داواكردنی ویلایه‌تی سێیه‌م به‌هۆی هێزه‌وه نه‌ك به‌ویستی خۆی بكشێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه كێشه ئه‌وه‌یه تائێستاش نوری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆمار، واده‌زانێت خۆی سه‌رۆكی باڵا یان روحی حكومه‌ته، چونكه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ی عه‌بادی ده‌كات.
خه‌ندان
