له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ قائیم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعش كرا ئامانج و 28 سه‌ركرده‌ی داعش كوژران

له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا له‌ قائیم كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داعش كرا ئامانج و 28 سه‌ركرده‌ی داعش كوژران
شانه‌یه‌كی ده‌زگای هه‌واڵگری بازی عێراق توانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌ی قائیمی پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرا بكات و دواتر هێرشێكی ئاسمانی بۆ سه‌ر گروپه‌كه‌ ئه‌نجامدا و له‌ ئاكامدا 48 چه‌كداری داعش كه‌ زۆربه‌یان سه‌ركرده‌ بوون له‌و رێكخراوه‌ كوژران و بریندار بوون .

به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ قائیم له‌ به‌غداو فه‌لوجه‌و موسڵ و پارێزگای سه‌لاحه‌دین هاتبوون ، كه‌ به‌ گورزێكی ئاسمانی توانرا له‌ناوببردرێن و له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا 28 كه‌سیان لێ كوژراو 15ی دیكه‌ بریندار بوون .

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌م ده‌زگا هه‌واڵگریه‌ ناودارترین سه‌ركرده‌كانی داعش كه‌ كوژران بریتی بوون له‌ ئه‌یاد ئه‌بو ساڵح و ئه‌بو ئیبراهیم و ئه‌بو سهێب و حه‌فسی لیبی هه‌روه‌ها ئه‌بو ته‌لحه‌ موهاجر كه‌ به‌ ره‌گه‌ز ئه‌لمانییه‌ و ئه‌بو تراب جه‌زیره‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌ له‌ موسڵ .
Top