ئێران وعێراق وسوریا، هاوپه‌یمانێتییه‌كی تازه له‌دژی داعش دروست ده‌كه‌ن
ده‌شڵێت: ” ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌سیاسییه‌كانه‌وه، كاردانه‌وه‌یه به‌رانبه‌ر ئابڕوچوونه‌كانیان له‌ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكسدا.
“عه‌بدولسه‌لام مالیكی” له په‌خشنامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ، یه‌ك شه‌ممه ئاشكرای كرد: ” تیرۆر هه‌موو سنوره‌كانی تێپه‌ڕاندووه، تایبه‌ت نیه به‌وڵات و ناوچه‌یه‌كه‌وه، ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی كه‌لێره‌و له‌وێ ڕووده‌ده‌ن، كه‌دوایه‌مینیان له‌كوه‌یت بوو، به‌ڵگه‌ی ڕوون‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن په‌یوه‌ستن به پرۆژه‌ی زایۆنیزمه‌وه، ده‌یانه‌وێ تیرۆر وتۆقاندن بچێنن له‌ناو هه‌موو وڵاتانی جیهاندا، له‌ڕێی به‌ئامانجكردنی به‌رنامه‌داری هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری پرۆژه‌كه‌یان ده‌بن”.
ده‌شڵێت: ” سوریا به‌ئاگری تیرۆر دا‌غ كراوه، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه داگیركراون، عێراقیش هه‌روایه، ئێران به‌وپه‌ڕی تواناوه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه بپارێزێت له‌و مه‌ترسییه و له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیی دوور بخاته‌وه”.
پاشان ده‌ڵێت: ” هه‌بوونی یه‌ك دوژمنی هاوبه‌ش، ئێمه‌ی خستۆته به‌رده‌م ئه‌ركی دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی نوێ بۆ به‌رگری كردن له‌خۆمان و چاره‌نوسمان له‌دژی ئه‌و دوژمنه هاوبه‌شه”.
له‌به‌شێكی تری په‌خشنامه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ” هاوپه‌یمانێتییه تازه‌كه، جێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ناگرێته‌وه”.
باسنيوز
