سوپای ئه‌مریكا و حه‌شدی میللی پێكدا ده‌ده‌ن
موقه‌ده‌م”عه‌بدولستار حه‌لبوسی” ئه‌فسه‌ر له‌پۆلیسی ئه‌نبار به “ئاژانسی ئه‌نادۆڵ”ی ڕاگه‌یاند: ” ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه‌ی كه‌له بنكه‌ی حه‌بانیه، 30 كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕومادیدان، هه‌موو چه‌كداره‌كانی حه‌شدی میللی شیعه‌كانیان له‌و بنكه‌یه ده‌ركرد. ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و میلیشیایه كردووه كه نه‌كه‌ن له‌و بنكه‌یه نزیك ببنه‌وه”.
حه‌لبوسی ده‌ڵێت: ” ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌مریكا له‌دوای زنجیره‌یه‌ك ده‌ستتێوه‌ردان دێت كه سه‌ركرده‌و چه‌كداره‌كانی حه‌شدی میللی له‌بنكه‌كه‌دا ده‌یانكرد. ده‌ستیان وه‌رده‌دا له‌كاروباری ڕاوێژكاره ئه‌مریكیه‌كان و هه‌وڵیان ده‌دا ڕاكانی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌واندا بسه‌پێنن. له‌ئه‌نجامیشدا ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان هه‌ردوولادا دروستبووه. یه‌كێك له عه‌مامه به‌سه‌ره‌كانی ناو حه‌شد، كه‌سه‌ركرده‌یه‌كی حیزبوڵای عێراقه، شه‌ڕه بۆكسی له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاره ئه‌مریكییه‌كان كردووه، بۆیه ئه‌وانیش بڕیاری ده‌ركردنی هه‌موو چه‌كدار وبه‌رپرسه‌كانی حه‌شدیان داوه”.
له‌و بنكه‌یه‌دا 80 ڕاوێژكاری ئه‌مریكی و 350 پاسه‌وانی ئه‌و ڕاوێژكارانه جێگیركراون. به‌ڵام به‌رپرسه‌كانی حه‌شدی میللی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
“موعین كازمی” یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی حه‌شد، به‌ئاژانسی”ئه‌نادۆڵ”ی ڕاگه‌یاند: ” هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان حه‌شد و هێزه‌كانی ئه‌مریكادا نیه، ئه‌وان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگریدا ده‌كه‌ن”.
ده‌شڵێت: ” هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان حه‌شد و ئه‌مریكییه‌كاندا ڕووی نه‌داوه.چونكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان پێكه‌وه نیه”.
باس‌نیوز
