عه‌بادی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ به‌عسییه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌

عه‌بادی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌ به‌عسییه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌
حه‌یده‌ری عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌ میانه‌ی به‌شداریكردنی له‌ ئاهه‌نگی سه‌د و چل و شه‌ش ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری عێراق له‌ شاری به‌غدا، كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌ڤانی عێراقه‌وه‌ سازكرابوو، ئاماژه‌ی به‌ ده‌ستگیركردنی عه‌بدولباقی سه‌عدوون ئه‌ندامی هه‌رێمایه‌تی حیزبی به‌عس كرد و رایگه‌یاند كه‌ به‌ هه‌وڵی هه‌واڵگری عێراقی، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان تیرۆرست عه‌بدولباقی سه‌عدوونیان ده‌ستگیركردووه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌ شوێن و كاتی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ و ئه‌و لایه‌نه‌ ئه‌منییانه‌ نه‌كرد كه‌ به‌و ئه‌ركه‌ هه‌لساون.

جێى ئاماژه‌یه‌ عه‌بدولباقی سه‌عدوون، فه‌رمانده‌ی پێشووی سوپای عێراقی، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینى هێزه‌ ئه‌منیه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك، له‌ ناوه‌ڕاستی پارێزگاكه‌ ده‌ستگیركرا.
Top