داعش شه‌ڕی ئاوی له‌دژی شیعه‌كان ده‌ستپێكرد
به‌رپرسانی ناوخۆیی له‌پارێزگاكانی باشوری عێراق، هۆشداری به‌په‌له ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی ده‌گاته ناوچه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا و مه‌ترسیدار كه‌م ده‌بێته‌وه.
“مه‌هدی ساڵح نۆمان” جێگری پارێزگاری ئه‌نبار به‌ڕۆژنامه‌ی”شه‌رقولئه‌وسه‌ت”ی ڕاگه‌یاند: ” له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام بوونی داخستنی درگاكانی به‌نداوی ڕومادیدا، شه‌ڕی ڕزگاركردنی ڕومادی بووه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی حه‌تمی. چونكه زۆربه‌ی ئه‌و شارانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر ڕێڕه‌وی فورات توشی كاره‌ساتێكی ترسناك بوون”.
پارێزگاری زیقاریش هۆشداری به‌په‌له‌ی دا له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی ئاوی فوراته‌وه. چونكه له‌ئێستادا زۆنگاوه‌كانی ناسریه به‌ته‌واوی بێ ئاو بوون.
“سه‌عدی ماجدی” به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی زیقار به ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت”ی ڕاگه‌یاند: ” مه‌ترسی ڕاسته‌قینه هه‌یه له‌سه‌ر پیس بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان، چونكه ئاستی ئاو به‌ته‌واوی دابه‌زیوه” داوای له لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی حكوومه‌ت ناوه‌ندیش كرد ده‌ستوه‌ردان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كاره‌ساته”.
“یه‌حیا محه‌مه‌د باقر ناسری” به‌شه‌رقولئه‌وسه‌تی ڕاگه‌یاند: ناوچه‌ی هۆڕه‌كانی ناسریه، بوونه‌ته ناوچه‌ی كاره‌ساتبار” چونكه هه‌زار حاڵه‌تی نه‌خۆشینی پێست تۆمار كراون، وه بڕێكی زۆری ماسی و سامان سروشتییه‌كانی ناو ئاویش له‌ناوچوون”.
ناوچه‌ی هۆڕه‌كان، پێنج له‌سه‌ر یه‌كی كۆی ڕووبه‌ری ئه‌نبار پێك ده‌هێنێت. دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر 10 یه‌كه‌ی ئیداریدا، له‌كۆی 20یه‌كه كه پارێزگاكه‌ی لێ پێكهاتووه.
كۆی ڕووبه‌ری هۆڕه‌كان، به‌رله‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه به‌پلانێك وشك بكرێن، به یه‌ك ملیۆن و 48هه‌زار دۆنم مه‌زه‌نده ده‌كرا. له‌دوای 2003شه‌وه، ته‌نها 50%ی ئه‌و هۆڕانه ئاویان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
“ڕیاز عه‌دای” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل، ڕایگه‌یاند: ” به‌شه ئاوی ناوچه‌كانمان له‌چركه‌یه‌كدا 320 بۆ 90 مه‌تری سێجا كه‌م ده‌كات. له‌پارێزگاكانی بابل ودیوانیه و كه‌ربه‌لا، هه‌زاران دۆنم له باخ و بێستان ودارخورما وشك بوون. سامانی ئاژه‌ڵیش به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی وشك بوونی ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌بێته‌وه”.
باسنيوز
