داعش 46 كه‌سى دیكه‌ی له موسڵ و ته‌له‌عفه‌ر گوله‌بارانكرد
له‌و باره‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك رایگه‌یاند" رێكخراوی تیرۆریستی داعش له كرده‌وه‌یه‌كی كۆمكوژی دا له ناوچه‌ی شه‌لالات له شارى موسڵ 40 كه‌سی گوله‌بارانكرد، كه له‌نێوان كوژراوه‌كاندا 10 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئیتحادی هه‌یه و ئه‌وانی دیكه فه‌رمانبه‌رو هاووڵاتی سڤیلن و دواتر ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ری كران.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها راگه‌یاند كه له لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی تیرۆریستی داعش ، پزیشك ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ساڵحی له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌لام له شاری موسڵ گوله‌باران ده‌كات به‌هۆی هاوكارینه‌كردی له‌گه‌ڵ داعش و ته‌رمه‌كه‌ی راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ری كرد.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شى راگه‌یاند" رێكخراوی تیرۆریستی داعش پێنج هاوڵاتی سڤیلی توركومانی له ناوچه‌ی حه‌سه‌ن كوی له شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر به تۆمه‌تی ناپاكی له سێداه‌ره‌دا و ته‌رمه‌كانیانی راده‌ستی پزیشكی دادوه‌ری كرد.
