ته‌له‌عفه‌ر.. داعش پێنج هاووڵاتی توركمان له‌سێداره ده‌دات
“غەیاس سورچی”کارگێڕی مەلبەندی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەمووسڵ َ ڕاگەیاند: ڕێكخراوی توندڕه‌وی داعش، بەردەوامە لەجێبەجێ کردنی سزایی کوشتن بەسەر ئەو کەسانەی زانیاری لەسەریان دەگوازنەوە و ڕۆژی چوارشەممە(24.6.2015) چەکدارانی ئه‌و ڕێكخراوه، پێنج هاوولاتی تورکمانیان لەگەڕەکی (حەسەن کو)ی نێو شارۆچکەی تەلەعفەری ڕۆژئاوای مووسڵ بەبەرچاوی دانیشتووانی شارۆچكه‌كه له‌سێداره‌دا”.
ناوبراو ئاماژه‌شی بۆئه‌وه كرد كه داعش بیانووی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی به‌سه‌ر ئەو پێنج هاوولاتیە تورکمانە ئه‌وه بووه كه گوایا زانیاریی ناو ڕێكخراوه‌كه و بارودۆخی چه‌كدارانی داعش له‌نێو شارۆچكه‌كه‌یان بۆ هێزه ته‌ناهییه‌كان گواستووه‌ته‌وه.
(باس‌نیوز)
