مالیكى له پۆستى جێگرى سه‌رۆككۆمار دوور ده‌خرێته‌وه
سه‌رچاوه‌كه ڕاگه‌یاند: دواى گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ “فوئاد مه‌عسوم” سه‌رۆككۆمارى عێراق، هاوپه‌یمانێنى ده‌وڵه‌تى یاسا له هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه كه نورى مالیكى كه له‌سه‌ر پشكى ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه پۆستى جێگرى سه‌رۆككۆمارى عێراقى وه‌رگرتووه لاببرێت و له جێگه‌كه‌ى ئه‌و ئیبراهیم جه‌عفه‌رى كه له ئێستادا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراقه دابنرێت”.
گوتیشى: “نورى مالیكى به‌م دواییه‌دا زۆر كێشه‌و گرفتى بۆ حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى دروستكردووه وهه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه هاوپه‌یمانێتى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌وڵى ئه‌وه‌بدات له ده‌سه‌ڵاته‌كان دوورى بخاته‌وه”.
(باس‌نیوز)
