پێكهاته سیاسییه‌كانی عێراق داوا ده‌كه‌ن سیسته‌می وڵات بكرێته سه‌رۆكایه‌تی
“سه‌لیم جبوری” سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ” هیچ نه‌نگییه‌ك له‌وه‌دا نیه سیسته‌م بگۆڕین بۆ سه‌رۆكایه‌تی، به‌مه‌رجی گرتنه به‌ری ڕێكاره ده‌ستورییه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” ئه‌و گۆڕانكارییه ڕۆڵی په‌رله‌مان كه‌م ناكاته‌وه”.
“حه‌سه‌ن سالم” سه‌رۆكی فراكسیۆنی سادقون” له‌په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: ” سیسته‌می په‌رله‌مانی بووه‌ته هۆی دروست بوونی چینێكی بۆرژوازی و ده‌ره‌به‌گ له‌عێراقدا، كۆمه‌ڵێك سیاسیی مشه‌خۆر كه‌هه‌موو شتێكیان بۆخۆیان بردووه”.
هه‌روه‌ها له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا لهناوپهرلهمانی عێراقدا گوتی: ” له‌و سیسته‌مه په‌رله‌مانییه‌ی عێراقدا، ده‌سته‌و وه‌زاره‌ته‌كان وه‌ك كاڵا له‌نێوان فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كاندا لهمهزادخانهدا كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرێت”.
گوتیشی: “سیسته‌می په‌رله‌مانی گه‌نده‌ڵی دروستكردووه، بووه‌ته هۆی به‌فیڕۆدانی ملیاره‌ها دۆلار له سامانی عێراق، چونكه له‌په‌نایدا دزه‌كان ده‌شاردرێنه‌وه”.
له‌هه‌مان چوارچێوه‌دا”عیزه‌ت شابه‌نده‌ر” به‌ڕۆژنامه‌ی “شه‌رقولئه‌وسه‌ت”ی ڕاگه‌یاند: ” سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی بۆ عێراق چاكتر وگونجاوتره، بێگومان ئه‌وه‌ش پیویستی به گۆڕینی ده‌ستور هه‌یه. به‌ڵام دواجار ده‌ستور قورئان نیه، به‌ڵكو ده‌قێكه بۆ قۆناغێكی مێژوویی نوسراوه. كه مه‌رج و بارودۆخی خۆی هه‌بوو”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” وێڕای سه‌ختی هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور، به‌ڵام هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستور كارێكی ئاساییه، ئه‌گه‌ر دوو له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی سێ پارێزگا ڕه‌تی نه‌كه‌نه‌وه”.
شابه‌نده‌ر، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی باڵای عێراقه ده‌شڵێت: ” جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌مواركردنه، تاكو سیسته‌م ببێته سه‌رۆكایه‌تی، پێویستی به‌وه‌یه خه‌ڵكی ئاماده بكرێن بۆ ئه‌و گۆڕانكارییه.له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی خواسته‌كانیان دێنێته دی. چونكه به‌ڕاستی خه‌ڵكی عێراق بێ هیوابوون له‌ئه‌نجامه‌كانی سێ خولی هه‌ڵبژاردن”.
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه : ” به‌پێی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی خه‌ڵك به‌شدار ده‌بێت له داڕشتنی ده‌ستوردا، ده‌ستور به‌ده‌ستی خه‌ڵك ده‌نوسرێته‌وه، نه‌ك به‌خواستی لایه‌نه‌كانی تر، ئه‌م ده‌ستوره‌ی ئێستا تایه‌فه گه‌ری هێنا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ستوره‌ی كه‌له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه له‌ژیر سیسته‌مێكی سه‌رۆكایه‌تیدا بنوسرێته‌وه، بۆهه‌تایه تایفه‌گه‌ری له‌گۆڕ ده‌نێت”.
جگه‌له‌وه‌ش گوتی: ” خه‌سڵه‌تی ئه‌و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه‌ی كه‌ئێمه داوای ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك خۆیان ده‌پاڵێون بۆ پۆستی سه‌رۆك، هه‌مووان ده‌نگ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی سه‌رده‌كه‌وێت له‌لایه‌ن هه‌مووانه‌وه ده‌نگی پێدراوه‌و سه‌رۆكی هه‌مووانه. ته‌نانه‌ت كهمایهتییهكانیش ئه‌مجاره هه‌ست ده‌كه‌ن له‌بڕیارداندا هاوبه‌شی سه‌ره‌كی بوون. نه‌ك وه‌ك ئه‌و سیسته‌مه په‌رله‌مانییه‌ی ئێستا هه‌یه”.
باسنيوز
