وەزیری دارایی داعش كوژرا

 وەزیری دارایی داعش كوژرا
بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، وەزیرێك و ژمارەیەك بەڕێوەبەری تیرۆریستانی داعش لە باشووری مووسڵ كوژران.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی 14ـی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمڕۆ وەزیری دارایی تیرۆریستانی داعش بە ناوی (حەمەد زەعلان ئەلعەفری) و بەڕێوەبەری تەندروستی و شارەوانی و ئاو، بەر بۆمبێكی چێنراو كەوتوون كە لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە لە دەرگای هاتنەژوورەوەی مووسڵ لە باشوور دانرابوو و، لە ‌ئەنجامدا هەر چواریان كوژران".

(رەجەب) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش یەكێك لە سەركردەكانی خۆیان كە بە رەگەز سووریاییە، بە ناوی (خالید ئەلزابعی) لە بازاڕی باب ئەلتۆپ گوللـەباران كرد‌ووە، ئەمەیش بە تۆمەتی خەمساردی و خۆدزینەوە لە شەڕ".‌
Top